شەوی یەکشەممەی رابردوو
شاجوانی هیندستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا، تێیدا سینی شیتی نازناوەکەی بەدەستهێنا
و تاجی شاجوانی لەسەر نرا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی تایمز
ئۆف ئیندیا، شاجوانی ساڵی ٢٠٢٠ی هیند ماناسا فاراناسی تەمەن ٢١ ساڵ ئامادەی
پێشبڕکێکە بووە و تاجی شاجوانی خستووەتە سەر سینی، ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی
چەندین ئەکتەر و کەسایەتی دیاری هیندستان لە مۆمبای بەڕێوەچووە.
سینی لە خولی ٧١ی پێشبڕکێی
شاجوانی هیندستاندا نازناوەکەی بردووەتەوە، ئەو خانمە لە ویلایەتی کارناتاکا لە
هیند دەژی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ژمێریاریدا بەدەستهێناوە.
هەریەکە لە رۆبال
شیخاوات لە ویلایەتی راجاستان وەک یاوەری یەکەمی شاجوان، شیناتا چوهان لە ویلایەتی
ئۆتار برادیش وەک یاوەری دووەمی شاجوان هەڵبژێردران.
ئ.ل