ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەی
زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٩١
دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و
٨٠٨ دۆلار بوو.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە
٥٧ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ هەزار
و ٥٥٥ دۆلارە.
هاوکات، نرخی زێر لە
بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی چوار هەرزار دینار دابەزیووە و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٢
هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٧٨
هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٩٠
هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦
هەزار دینارە.
ل.ل