مێشک ئەندامێکی بەهێزە، هەموو جەستە کۆنترۆڵ دەکات،
بەڵام پرۆسەی بیرۆکەکانت زیاتر کاریگەرە، ئەوە بیرۆکەکانتە کە دەریدەخات تۆ کێیت و
چی دەکەیت.
ماڵپەڕی"العربیة" چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو
سەبارەت بە بیرکردنەوەیەکی گەشبینانە کە یارمەتیتان دەدات لە نەرێنی بوون دووربکەونەوە
و بە ئەرێنی بیربکەنەوە، بەم جۆرە:
١.بوەستە
لە ووتنی "ناتوانم"، چونکە ئەگەر
زۆر دووبارەی بکەیتەوە بڕوا بە خۆت دەهێنیت کە ڕاستە، لە بری ئەوە بڵێ "هەموو
هەوڵێک دەدەم"، یاخود "چیم پێبکرێت دەیکەم".
٢ ئەو کاتەی هەستدەکەیت هەستە ڕووخێنەرەکان داگیرت دەکەن، زۆر لە خۆت
بکە و جەخت لەسەر شتە ئەرێنییەکان بکەرەوە و نرخی شتەکان بزانە.
٣. لە هەڵەکانتەوە فێربە و بزانە هەموو کەس
هەڵە دەکات.
٤. مەبە
بە قوربانی، هەموو کەس بارودۆخی خراپی هەیە، هیواداربوون بەوەی کەسانی دیکە بەزەییان
پێتدا بێتەوە و هیچ شتێک ناگۆڕێت.
٥. بەهانە
بۆ ڕەفتارەکانت مەهێنەرەوە، چۆن دڵخۆشی وا ڕەفتار بکە.
٦. دەتوانیت یۆگا بکەیت، یاخود بڕۆیت بۆ مەلە.
٧. بابەتی
ئەرێنی بخوێنەرەوە و دووربکەوەرەوە لە هەر شتێکی نەرێنی.
٨. سوپاسگوزاربە
بۆ ئەو شتانەی لە ژیانتدا هەیە.
٩. یارمەتی
کەسێکی هەژار بدە.