دوای بڵاوبوونەوەی
دەنگۆی مردنی هونەرمەندی کۆمیدی شاری هەولێر حاجی جادر، ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی
بۆ کردووە و هاوڕێیەکی نزیکی دەڵێت هەواڵی مردنی دوورە لە راستییەوە.
سیروان بەدر
هونەرمەند و هاوڕێی حاجی جادر لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
ڕاگەیاند، هەواڵی مردنی حاجی جادری هونەرمەند دوورە لە راستییەوە و ناوبراو
تەندروستیی زۆر باشە.
ئەمەش دوای ئەوەی
لە بەشێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی مردنی ئەکتەری کۆمیدی حاجی جادر بە رووداوی
هاتووچۆ بڵاوکرابووەوە.