فيلمى بەزمى جەژن بەرهەمهات

PM:02:44:05/07/2022

3364 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی بەزمی جەژن لەلایەن گروپی هونەری خێزانەوە بەرهەمهاتووە کە کارێکی كۆمەڵايەتى و كۆميدى و ڕەخنه ئامێزه.

رێبوار محەمەد کە دەرهێنەر و سیناریۆنوسی فیلمەکەیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تێچووی ئەم فیلمەی گرتووەتە ئەستۆ کە حەڤدەهەمين بەرهەمى گروپى هونەرى خێزانه و نزيكى ٣٥ ئەكتەر بەشێوەى خۆبەخش بەشدارىیان تێدا كردوه و لەناو شارى سلێمانى كارى وێنەگرتنى بۆ ئەنجام دراوە، و وێنەگرتن و كارى مونتاژى لەلايەن باوەر رەفيق بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، "فيلمى بەزمى جەژن كارێكى كۆمەڵايەتى و كۆميدى و ڕەخنه ئامێزه و بەسەرهاتەكانى پێش جەژن وەك و قەرەباڵغى ناو بازار و سەرەگرتن و ڕاكەڕاكى سەرتاشخانه و بەرگدوور و كڕينى پێداويستى و خۆ ئامادەكردن بۆ جەژن و هۆشيارى خەڵك بۆ گەردن ئازايى له يەكترى و له روژانى جه ژن دا، دەست بكەنه ناو دەستى يەكتر و تەبايى و خۆشەويستى وەك جاران خەڵكى به دڵێكى پاك و جوانەوه ڕێزى بەرامبەرەكەى بگرێت و كەلتورى كوردى و خزمايەتى وەك جاران بەهێزبێت".

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.