بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
دووربکەوەرەوە لە سەرکێشی و پڕۆژەی نوێ، دەکرێت
ئەم ماوەیە تا ڕاددیەك لە بێهیواییدا بژیت و هەلێك لەدەست بدەیت بەڵام ڕێگە مەدە ئەم
دۆخە بێتاقەتت بکات.
گا 20/4 - 20/5
پەیوەندیی وهاوڕێیەتیت باشتر دەبێت و لە ڕۆتین و شتی دووبارەی ڕۆژانەی
ژیانت دەردەچیت، کەسانێکی بەتوانا دەناسیت و پەیوەندی نوێ دروستدەکەیت.
دووانە21/5 - 21/6
هەوڵبدە تا دەتوانیت لە فشار و دڵەڕاوکێ دووربکەویتەوە بۆ ئەوەی گرنگییەکی
زیاتر بە تەندروستی دەروونی و جەستەییت بدەیت و هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
قرژاڵ22/6 - 22/7
کاتێکی باشە بۆ دەستپێکی کاری نوێ و گونجاوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەیت
و بگەیت بەوەی کە دەتەوێت، مەوەستە و بەردەوام بە لە هەوڵدان چونکە ژیان دەڕوات و
چاوەڕوانت ناکات.
شێر23/7 - 22/8
ئەمڕۆ هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت
کە لەگەڵ کەسێکی نزیک و خۆشەویستتدا پەیوەندیت باشتر بکەیت کە ماوەیەکە لێی دووریت،
بەڵام دەبێت خۆڕاگر بیت و بە ژیرانە مامەڵە بکەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی چاوەڕوان نەکراودا دەژیت کە لە قازانجی تۆدا دەبێت،
یەکێك لەو کەسانەی کە لە ڕابردوودا ڕەخنەی لێدەگرتیت ئێستا گرنگیت پێدەدات و ئارەزوو
دەکات ببێت بە هاوڕێت.
تەرازوو23/9 - 22/10
ئارەزووی گەشتکردن دەکەیت و بیر لەوە دەکەیتەوە کار لەسەر پڕۆژەیەکی
نوێ بکەیت کە قازانجی ماددی باشی بۆت دەبێت و لەڕێگەیەوە دەتوانیت کاری تایبەت بە
خۆت دروست بکەیت.
دووپشك23/ 10-21/1
ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە و هەندێك بڕیاری گرنگ دەدەیت، بۆیە پێویستە بە وریایی
و ژیرانە و لەسەرخۆ هەموو بریارێك بدەیت و ئارام بیت.
كەوان 22/11 - 21/12
دەزانیت کۆمەڵێك شت هەیە دەبێت ڕووبەڕووی ببیتەوە و لە ئەرکەکانت ڕاناکەیت،
هەوڵبدە کاتەکانت بەباشترین شێوە ڕێكبخەیت و سوود لە وزە و چالاکی زۆرت وەربگریت بۆ
بەجێهێنانی کارەکانت.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ گۆڕانکارییەك لە ژیانتدا ڕوودەدات کە واتلێدەکات دووبارە چاو بە
هەندێك لە پڕۆژەکاندا بخشێنیتەوە، ئەمەش کاتی ئەوەت پێدەبەخشێت بتوانیت بڕیاری
دروست بدەیت لەبارەیانەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئەمڕۆ ئارامدەبیتەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، پڕۆژەیەك بەجێدەهێنیت
و دەست بە کارکردن دەکەیت لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ و داوای هاوکاری دەکەیت لە یەکێك لە
هاوپیشەکانت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هاوکاریکردنی جدی و دڵسۆزی خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان جێگیربێت
و هەموو لایەنەکانی پەیوەندییەکەتان ڕونتر دەبێت لە جاران.