ئەنجامی چەندین توێژینەوەی زانستیی ئەوەیان دەرخستووە، کە ئاوخواردنەوە
لە بەیانیاندا و پاش لەخەوهەستان چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، پێویستە
ئاوێكی شلەتێن بخورێتەوە.
لە بابەتێکی تەندروستیی ماڵپەڕی"الوطندا " ئاماژە بەوەکراوە،خواردنەوەى ئاو بە گەدەی بەتاڵ و لەبەيانياندا سودێكى زۆرى هەيە بۆ لەناوبردنى
بەكترياى زيانبەخش، ئەمەش لەلایەن زانایانەوە بەچەندین توێژینەوە سەلمێنراوە، وەک
رێگایەکی ئاسان و گرنگ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی (چاو، هەوكردنى گەدە، سكچوون،
قەبزىی، ناڕێكى سوڕى مانگانە، نەخۆشيیەكانى منداڵدان، نەخۆشيیەكانى بۆرى هەواو تە
نگەنەفەسى، خێرایی لێدانى دڵ، مايە سيرى، سەرئێشە، ڕشانەوە، نەخۆشيیەكانى بۆرى
ميز، پەركەم، نەخۆشى شەكرە، نەخۆشيیەكانى گورچيلە).
پاش لەخەو هەستان و تەنانەت پێش ددان شۆردنیش، پێویستە بە چوار
جار ١٦٠ ملم (٤ پەرداخ) ئاو بخورێتەوە، پاش ددان شۆردن نابێت تا ٤٥ خولەک
هيچ جۆرە خواردن و خواردنەوەيەك بخورێتەوە.
پەیڕەوکردنی ئەو شێوازو رێگایانەی ئاوخواردنەوە، کاریگەریی باشی دەبێت
لەسەر مرۆڤ لەهەموو تەمەنەکاندا، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە بەتەمەنن و هەست بە بێهێزی
دەکەن، چونکە جەستە بەهێزدەکات و فشاری خوێن ناهێڵیت و رێژەی شەکر لەخوێندا رێکدەخات،
دڵەکزێ و ترشەڵوکی گەدە ناهێڵێت، رێ لە بەدهەرسی دەگرێت و قژوپێست بەهێز دەکات.
ئاوخواردنەوە لە بەیانیاندا تەنها بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان بەسوود نییە،
بەڵکو زۆرێك لە خەڵكی بۆبەدەستهێنانى جوانى و بەگەنجی مانەوەی پێست پەیرەوی دەکەن.