بۆ دابەزاندنی کێشت ئەم خواردنانە بخۆ

PM:09:47:04/07/2022

12928 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس پشت بە ڕێگەی جیاواز دەبەستن بۆ دابەزاندنی کێشیان و ریجیم دەکەم کە زۆرکات بێسوود دەبێت و ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت بۆیان.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕی بواری خۆراك میلیسا مایر ئاماژەی بەوەکردوە، دەکرێت کێش داببەزێندرێت بەبێ ئەوەی برسی بن، تەنها پێویستە سوود لە چەند ڕێنماییەکی گرنگ وەربگیرێت و هەندێك خواردن بخورێت کە یارمەتیدەرن لە خێراکردنی دابەزاندنی کێش، بەم جۆرە:

١. خواردنی پێنج بەش سەوزەوات، هەر بەشێك لە مشتێك یان کوپێك پێکدێت.

٢. خواردنی دوو بەش میوە لە سێو، کێوی و شاتوو.

٣. خواردنی شەش بەش کاربۆهیدرات کە پێکهاتبێت لە دانەوێڵەی تەواو و نانی بۆر، نیو کوپ برنجی کوڵاو یان مەعکەرۆنی.

٤. دوو بەش و نیو پرۆتین، کە پێکهاتبێت ٦٥ گرام گۆشتی سوور، ٨٠ گرام گۆشتی مریشك و ١٠٠ گرام ماسیی کوڵاو.

٥. شیرەمەنییەکان: یەك کوپ شیر، ٣/٤ کوپ ماست.