تۆم کروز بۆ مانەوەی بەگەنجی ئەم خۆراکانە دەخوات

PM:04:49:04/07/2022

16536 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری دیاری ئەمریکی تۆم کروز لە ٣ی ئایار یادی ٦٠ ساڵەی لەدایکبوونی بوو، ئەمە لە کاتێکدا ئەم ئەکتەرە روخسار و جەستەی بە گەنجی ماوەتەوە و خاوەنی جەستەیەکی رێکە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Eat This, Not Thatی ئەمریکی کە گرنگی بە بابەتی تەندروستیی و خۆراک دەکات، کۆمەڵێک زانیاریی لە بارەی سیستمی خۆراکی تۆم کروزەوە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە تەنیا وەرزشکردن و سەرکوتن بەسەر شاخدا بەس نییە بۆ مانەوەی جەستە و روخسار بە تەندروستی و گەنجی بەڵکو لە پاڵیدا سیستمی خۆراکیش رۆڵیان دەبێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە ئاماژەی بە سیسیتمی خۆراکی تۆم کروز کردووە.

یەکەم: خواردنی برژاو دەخوات و هەرگیز خواردنی سورەکراو ناخوات، تەنانەت ئەو خواردنانەشی لە پلەیەکی گەرمی نزمدا دەکوڵێنرێن نایخوات، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە خواردنی ماسی و شوکولاتەی رەش و شۆفان و برۆکلی و زەیتی زەیتوون و تەماتە و سپێناخ دەدات.

دووەم: لە خواردنە دەوڵەمەندەکان بە کاربۆهیدرات دوردەکەوێتەوە، ماکەرۆنی دەخوات بەڵام بڕی کالۆری بەرز نییە تەنیا ئەو برەی تێدایە کە جەستە پێویستییەتی، چونکە کاربۆهیدراتی زۆر پرۆسەی پیربوون خێراتر دەکەن.

سێیەم: سوکە ژەمی تەندروست دەخوات، وەک توی وشک و چەرەسات.

چوارەم: شەکر ناخوات و گرنگی بەپرۆتین دەدات.

ئ.ل