کارمەندی کۆمپانیایەک لە وڵاتی چیلی لەکاتی
موچە وەگرتندا ٣٣٠ جار لە مووچەکەی خۆی بە
هەڵە زیاتری پێدەدرێت ، دوای ئەوە بەڵێنی گەڕانەوەی پارەکە داوە، بەڵام خۆی ون
دەکات.
بەپێی هەواڵیێی ماڵپەڕی ئارتی عەرەبی،
کارمەندێکی سەرچاوە مرۆییەکان کە ناوەکەی
بە نادیاری ماوەتەوە، لە کۆمپانیایەکی خواردنە بەستووەکان کاری کردووە، لە رۆژی پارە
وەرگرتنەکەیدا ١٥٠ هەزار پاوەندی پێدراوە، لەکاتێدا مووچەکەی خۆی ٤٥٠ پاوەند بووە.
دوای ئەوەی بە بەڕێوبەرەکەی وتووە کە چی
ڕوویداوە، بەڕێوبەرەکەی داوی لێکردووە کە رۆژی داهاتوو سەردانی بانک بکاتەوە و پارەکە
بگەڕێنێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە
کە کارمەندەکە پارەکانی لەگەڵ خۆیدا بردووە و دیارنەماوە، هەرەوەها داوای یاساییان
لە کارمەندەکە تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و خۆی ون کردووە.
ر.ئ