لیمۆ تەنیا بۆ تاموچێژ سوودی لێ وەرناگیرێت،
بەڵکو چەندین توێژینەوەی زانستی دەریخستووە کە بەردەوام خواردنی لیۆ چەندین سوودی
تەندروستی بە جەستە دەگەتەنێت.
ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی ئاشکرایکردووە،
ئەگەر بەردەوام لیمۆ بخورێت، ئەوا ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی دەبێت:
١. یارمەتی دروستکردنی تۆوەکان دەکات لە
پیاواندا، بەهۆی بوونی ڤیتامین C .
٢. چانسی دروستکردنی منداڵ لە ژنانیشدا
باشتر دەکات و کوالێتی تۆوەکان پەرە پێدەدات.
٣.بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت، لیمۆ پێکهاتەی
دژە بەکتریای تێدایە، بەکتریاکان دەکوژێت کە کێشە بۆ ناودەم دروست دەکەن.
٤. لیمۆ دەوڵەمەندە بەپێکهاتەی کیمیایی' citrate' بە
لەناوبەری سروشتی بەردی گورچیلە ناسراوە.
٥. کرداری هەرس باشتردەکات، پێش نان خوارەدن
ئاوی لیمۆ بخورێت پەرە دەدات بە سیستمی هەرس، پێکهاتە ترشەکانی ناو لیمۆ وادەکەن
باشتر خواردن تێکبشکینرێت.
ر.ئ