دەبێت لە هەفتەیەدا چەند جار بەشە جیاوازەکانی جەستە بشۆرێن؟

PM:02:09:04/07/2022

4672 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە پێتوابێت رۆژانە خۆشتن باشترین شتە بۆ تەندروستی گشتی، بەڵام خۆشتن رۆژانە بۆ هەموو کەسێک پێویست نییە، لە ڕاستیدا هەندێک بەشی جەستە باشترە چەند رۆژێک لە هەفتەیەدا بشۆرێن.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، لە بابەتێکدا ئەو شوێنانەی جەستەی ئاشکراکردووە کە لە هەفتەیەکدا چەند پێویست دەکات بشۆرێن، بەم جۆرە:

١. قژ:

قژ پێویست ناکات هەموو رۆژێک بشۆرێت، چونکە شۆردنی رۆژانەی چەورییە سروشتییەکانی سەر پێستی سەر لا دەبات.

٢. بن باڵ:

بەهۆی ئارەقکردنەوەی زۆر و بۆنی ناخۆشەوە، وا باشە رۆژانە بشۆرێت، یان بۆنبڕەی بنباڵ بەکاربهێنرێت.

٣. قاچەکان:

خەڵک وادەزانن تەنیا بە ئاو و سابوون قاچەکان پاک دەبەنەوە، بەڵام ئەوەندە بەس نییە بۆ دووربوون لە قڵیشاوی و ئارەقکردنەوە، بۆ ئەوەی تەندروست قاچەکان بهێڵیتەوە ئەوا باشترە رۆژێک لە هەفتەیەکدا بە ئاوی گەرم و سابوون جوان دەستی لێبخەیت بۆ ئەوەی تووشی هەستیاری و قڵیشاوی نەبێت.

٤. بەشەکانی تری جەستە:

هەموو رۆژێک خۆشتن پێویست نییە هەموو رۆژێک، بەپێچەوانەوە پێست تووشی هەستیاری دەکات، چەورییە سرووشتییەکانی سەر پێست ناهێڵن و زووتر دەبنە هۆی وشکبوونەوە، بۆیە باشترە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار خۆت بشۆیت.

٥. زمان:

زۆربەی کات تەنیا ددان پاکدەکرێتەوە و بیرت دەچێت زمانیش بەکریای لەسەر دەنیشێت و دەبیت بە فڵچە پاک بکرێتەوە و رۆژانە بشۆرێت.

ر.ئ