خواردنی ئەم میوانە لە بەیانیاندا جەستە بە رێکی دەهێڵێتەوە

AM:08:51:04/07/2022

4156 جار خوێندراوەتەوە

نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی رۆژ و هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و رێگریی لە زیادە خۆری دەکات، هەر بۆیە گرنگە لە نانی بەیانیدا بۆ هەبوونی جەستەیەکی رێک گرنگی بە خواردنی کۆمەڵێک میوە بدرێت، کە هۆکارن بۆ هەستنەکردن بە برسێتی تاکو ماوەیەکی درێژ.

بەپێی ماڵپەڕی فۆشیای لوبنانی لەو بارەیەوە سوودی کۆمەڵێک میوەی خستووەتە روو کە ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێن جەستە بەرێکی دەهێڵنەوە، ئەوانیش:

سێو:

دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی، دەتوانێت کێشی زیادەی ورگ کەم بکاتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا سیستمی بەرگریی بەهێز دەکات.

مۆز:

بڕێکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە و کالسیۆمی کەمە بەو هۆیەوە لە فشاری خوێن و جەڵتەی مێشک دەتپارێزێت.

سندی:

بە یەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت بۆکێش دابەزین، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات.

گێلاس:

دەتوانێت چالاکی مێشک و دەمارەکانی خوێن پەرە پێبدات و پارێزگاریی لە رێکی جەستە بکات.

شوتی:

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A وC تەندروستی دەداتە پێست و پەڵە کەم دەکاتەوە و هەستی تێریی زیاد دەکات.

ئەڤۆگادۆ:

چەورییەکان کەم دەکاتەوە و جەستە لە هەوکردن دوور دەخاتەوە و بە رێکی دەیهێڵێتەوە.

پرتەقاڵ:

ڤیتامینC تێدایە و دەتوانێت رێژەی شەکری ناو خوێن هاوسەنگ بکات و رێگری لە زیادەی کێش دەکات.

ئ.ل