شەوانە خەوتن لە کاتی
زوو یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەیانیان هەست بە چالاکی بکەیت و تەرکیز باشتر بێت،
هەر بۆیە پێویستە گرنگی بە کاتەکانی خەوتن بدەیت و شەوانە لە یەک کاتدا بخەویت.
ماڵپەڕی سەیدەتی
ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو گۆرانکاریانە کردووە کە بەسەر
جەستەدا دێت کاتێک هەموو شەوێک کاتژمێر ١٠ دەخەویت، ئەوانیش:
یەکەم: ئەرێنی دەبیت و
چالاکییەکانی مێشک زیاد دەکات و سوڕی خەوت رێکدەبێتەوە و جۆرییەتی باشتر دەکات.
دووەم: توانا
جەستەییەکان زیاد دەکات و گرفتەکانی ئێسک نامێنێتەوە.
سێیەم: سترێ س و ڕاڕای و
نیگەرانییەکانت کەمدەبێتەوە و زیاتر هەست بە ئارامی دەکەیت.
چوارەم: ئەگەری توشبوون
بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەبێتەوە و کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا
کەمدەبێتەوە، بەهۆی چالاکبوونی سوڕی خوێنەوە.
پێنجەم: زوو خەوتن
یارمەتیدەر دەبێت لە زوو بە ئاگاهاتنەوە لە بەیانیاندا، بەو جۆرە توانای
کۆنترۆڵکردنی هەستەکان باشتر دەبێت.
شەشەم: دەمارەخانەکان
باشر کاردەکەن و ئاماژەکان بۆ میشک دەنێرن، بەو جۆرەش دەتوانیت هەستەکانی خەڵکی
بخوێنیتەوە.
ئ.ل