تەنکبوونی قژ و وەرینی بەردەوام چ بەهۆی نەخۆشی
یان خواردنی دەرمان و گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە بێت ڕوودەدات، کە دەکرێت سوود لە پێکهاتە
سروشتییەکان وەربگیرێت بۆ چارەسەری ئەم گرفتە.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە گیراوەیەکی
سروشتیی کردووە کە قژ پڕ دەکات و ڕێگری لە رووتانەوەی دەگرێت و درێژیی دەکاتەوە.
گیراوەی یەکەم: ئاوی پیاز
سەلکێک پیازی مامناوەند
کەوچکێکی گەورە هەنگوین
پیازەکە بجنە و بە جوانی بیگوشە بۆ ئەوەی ئاوەکەی لێجیابکەیتەوە،
بە جوانی تێکیان بدەیت و بیدە لە بنبێخی سەرت، بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک پێوەی بێت
دواتر بە شامپۆی تایبەت بە جۆری قژەکەت بیشۆ، هەفتەی دوو جاردووبارەی بکەرەوە.
ئ.ل