لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی
گەرمادا پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە و بەهۆی ئەمەشەوە هەندێك کەس بەڕاددەیەکی زیاتر
ئارەق دەکەنەوە و دەکرێت بەهۆیەوە تووشی نائارامی و شەرمەزاری ببن.
بۆ ئەو مەبەستەش ماڵپەڕی
عەرەبییە ئاماژەی بە چەند رێگایەك کردووە بۆ چارەسەری ئارەقکردنەوەی زۆر لەم وەرزەدا،
بەم جۆرە:
١. دژە ئارەق بەکاربهێنە
بەتایبەت ئەوانەی کە لە ماددە و پێکهاتەی سروشتی دروستکراون یاخود بە ئاگاداری پزیشك
بەکاردێن.
٢. ناوپۆشی بنباڵ کە یارمەتیدەرە
لە مژینی ئارەقەکە و ناهێڵێت بگاتە سەر جلوبەرگ و دەربکەوێت.
٣. جلوبەرگی فش لەبەر بکە
و هەوڵبدە ئەو جلانەی هەڵیان ئەبژێریت لە نایلۆن نەبن.
٤. پێڵاوێك لەپێ مەکە کە
کوالیتییەکەی خراپ بێت وادەکات زیاتر ئارەق بکەیتەوە، بۆیە باشتر وایە پێڵاوی کوالیتی
بەرز لەپێ بکەیت.
٥. گۆرەوی دەبێت قوماشەکەی
بە جۆرێك بێت کە شێ و ئارەق رابکێشێت، بەڵام ئەگەر لە قوماشێکی خراپ بێت ئەوا وادەکات
گەرمی جەستە زیاتر بێت و ئارەقکردنەوە زیاتر دەکات.