زەردەچەوە کاردەکات بۆ
نەهێشتنی خانە مردووەکانی پێست کە ئەمەش وەك تەقشیرێکە بۆ پێست کە وادەکات گەنجتر
و گەشاوەتر بێتەوە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی
"لوبنان ٢٤" ئاماژەی شێوازێکی دروستکردنی ماسکی زەردەچەوە کردووە کە وادەکات
پێست گەنج و گەشاوە دەربکەوێت، بەم جۆرە:
دوو کەوچك شیر
نیو کەوچك ئاوی لیمۆ
نیو کەوچك زەردەچەوە
دوو کەوچك ئاردی نۆك
هەموو پێكهاتەکان بەیەکەوە
تێکەڵ بکە و بەباشی تێکی بدە تا یەکدەگرن.
ئینجا ئەم ماسکە بدە لە
رووخسارت و بۆماوەی ١٥ خولەك پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بەئاوی سارد رووخسارت بشۆ.