چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر ئاوی گەرم بخۆیتەوە؟

AM:11:02:03/07/2022

6648 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کات باسی سوودەکانی ئاوی گەرم دەکرێت لەسەر تەندروستیی و بەشێکی زۆر لە پزیشکان رێنمایی دەدەن بخورێتەوە چونکە چەندین سوودی گرنگیی بۆ تەندروستیی هەیە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "السومریة" ئاماژەی بە دیارترینی سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم کردووە لەسەر تەندروستیی جەستە، بەم جۆرە:

- بەیانیان خواردنەوەی کوپێك ئاوی گەرم و لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کرداری زیندەپاڵ لە جەستەدا.

- رژێنەکانی جەستە چالاك دەکات و وادەکات لەرێگەی ئارەقەوە جەستە لە ماددە ژەهرەکان رزگاریبێت.

- لە قەبزی رزگارت دەکات.

- رۆیشتنی خوێن بۆ شانەکان باشتردەکات.

- لە خەوزڕان رزگارت دەکات و یارمەتیت دەدات زوو خەوت لێبکەوێت.