ڕەنگە شەوان هەندێک کات هەست بکردبێت کە لە جێگەی
نوستنەکەت دەکەویتە خوارەوە، وادەزانیت لە بۆشاییدا دەکەویتە خوارەوە و توشی لەرزینی
جەست دەبیت، بەگوێرەی زانایانی بواری خەو ئەو گرفتە نەخۆشیی نییە و پەیوەندیی بە
باری دەروونییەوە هەیە.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا دەربارەی
هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە بەزرییەوە یان لە بۆشاییەوە لەکاتی خەودا بۆ کۆمەڵێک
هۆکار گەڕاندووەتەوە، ئەوانیش:
-بەهۆی کەوتنە خەوی جەستە بەڵام هێشتا مێشک
بە ئاگایە، ئەمەش بەهۆی قۆناغەکانی خەوتنەوە ڕوودەدات.
-کارکردنی زۆری جەستەیی و شەکەتی.
-دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکان.
-خواردنەوەی ڕاددەیەکی زۆر لە ماددە
کافایینەکان و کهول.
-تێکچوونی کاتەکانی خەو یان کەمخەوی.
-زۆرکاتیش بەهۆی خەوبینینەوەیە.
ئ.ل