دیلان هونەر بەرهەمێکی نوێ بۆ جەژن بڵاودەکاتەوە

PM:09:13:02/07/2022

1752 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دیلان هونەر نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی "دەرمان" بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاودەکاتەوە.

دیلان لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە کارە نوێیەکەی کردووە، کە ڤیدیۆ کلیپێکە و وەک دیاریی بۆ هەوادارەکانی لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بڵاویدەکاتەوە.

"دەرمان" ناوی بەهەمە نوێکەیەتی و پێشتر بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، کاری کلیپی بۆ کردووە و لە جەژندا بڵاویدەکاتەوە، هەروەک لەسەر تیزەری ئەم بەهەمەی نوسیوویەتی "یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کوردستان سەراوژێرە دەکەین.. بۆمب بەڕێوەیە".

دیلان هونەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە لە شاری سلێمانی و دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەرە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیە و گوێگرێکی زۆری هەیە.

ئ.ل