خواردن بەخێرایی ئەم زیانانەی بۆ جەستە دەبێت

PM:07:38:02/07/2022

2176 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی وا ڕاهاتوون بە خێرایی نان بخۆن، ئەمەش بەتایبەت لە پیاواندا زیاتر دەبینرێت، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان ئەم ڕەفتارە زیانی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، باش نەجوینی خۆراک و نانخواردن لە ماوەی کەمتر لە ١٥ خولەکدا زیانی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە، ئەوانیش:

- توشبوون بە نەخۆشی شەکرە

توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم، چونکە خێرا نانخواردن هەستی تێرنەبوونت پێ دەدات، بە جۆرێک بەردەوام نان بخۆیت یان زیاتر بخۆیت، کە گۆڕانکاری لە گلوکۆزی خوێندا ڕوودەدات و زیان بە ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین دەگەیەنێت.

- کێشەکانی دڵ

نانخواردنی بەپەلە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات.

- قەڵەوی و زیادبوونی چەوری لە لەشدا

نانخواردن بە شێوەیەکی خێرا وادەکات بڕێکی زۆرتر خواردن بخۆیت، ئەمەش بە پشتبەستن بەو بۆچوونە پزیشکییەی کە مێشک پێویستی بە ٢٠ خولەکە بۆ ناردنی ئاماژەکانی تێربوون، هەربۆیە کەسەکە پێویستی بە ماوەیەکی زیاترە پێش ئەوەی لە نەمانی هەستکردن بە تێری بوەستێ لە نانخواردن.

- ترشەڵۆکی گەدە "ترشانی گەدە"

خواردنی خێرا و باش نەجوراو هۆکارن بۆ زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و هەستکردن بە ئازار و ئاوسانی سک و گەدە و قەبزی و غازات.

- ژەهراویبوونی خۆراکەکان

زیاتر لەکاتی خواردنە خێراکان و بە خێرایی خواردنی خۆراک، ئەگەری هەیە تووشی ژەهراویبوونی خۆراکی بکات، لەگەڵ مەترسیی دروستبوونی خنکان و پەڕینی خۆراک بۆ قوڕگی.