کازم ساهر و بەڵقیس دوێتێکیان بڵاوکردەوە

PM:01:35:30/06/2022

8520 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی دیاری عێراق کازم ساهر لە نوێترین کاری هونەرییدا دوێتێکی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ئیماراتی بەڵقیس فەتحیدا بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکەی ئەو دوو هونەرمەندە بە ناوی " أهل العشق"ە و بە شێوەی دەنگ لە چەناڵی یوتیوبی فایز سەعید بڵاویانکردووەتەوە، هۆنراوەی شێح حەمدان بن محەمەد بن ئال مەکتومە، هۆنراوەی فایز سەعیدە.

ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەریی ئەو دوو هونەرمەندە نییە کە پێکەوە بەشێوەی دوێت وتبێتان، پێنج ساڵ پێش ئێستا دوێتێکی تریان بڵاوکردبووەوە و بینەرێکی زۆری هەبووە.

بەڵقیس فەتحی خانمە هونەرمەندێکی دیاری ئیماراتە و لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە، یەکەمجار و لە ساڵی ٢٠١١ دا بەڵقیس لە بەرنامەیەکی خۆشترین دەنگدا لەگەڵ کازم ساهر یەکتریان بینیوە.

کازم ساهیر لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئاوازدانەر و گۆرانیبێژەکانی عێراق، خەڵکی شاری موسڵە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نازناوی "قەیسەری" پێدراوە و خاوەنی دوو کوڕە بەناوی "ویسام و عومەر".

ئ.ل