ئەگەر خوێ بکەیتە شامپۆکەتەوە ئەم گۆڕانکارییانە لە قژدا روودەدەن

AM:10:12:30/06/2022

52584 جار خوێندراوەتەوە

خوێ تەنها بۆ خواردن ئامادەکردن بەکارنایەت، چەندین سودی گرنگی هەیە تەنانەت بۆ قژیش، دەتوانیت بیکەیتە شامپۆکەتەوە، چەند گرفتێکت بۆ چارەسەر دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی" gourmandize" ئەگەر خوێ بکەیتە ناو شامۆکەتەوە ئەوا ئەم چوار گۆڕانکارییانە روودەدەن:

١. کرێشی سەر کەمدەکاتەوە، پێستە مردوەکان لادەبات، پێویستە بە هێواشی مەساجی پێستی سەرت بکەیت.

٢. قژ بەهێزدەکات، یارمەتی نوێبوونەوەی تاڵەکان دەدات، کەمێک مەساجی قژی پێبکە، بۆ ماوەیەک جێی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.

٣. یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات، خانەکانی پێستی سەر دەکاتەوە، یارمەتی رووانەوەی دەدات، بە تێکەڵەی خوێ و زەیت مەساج بۆ قژت بکە.

٤. چارەسەری چەوری قژ دەکات، تەنها ئەوەندە بەسەر کە مەساجی قژتی پێبکەیت و بیشۆیت.

ر.ئ