ئایا ئەلیسا هاوسەرگیریی لەگەڵ سەعد لەموجەرەدا کردووە؟

PM:01:10:29/06/2022

10448 جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتە عەرەبییەکان بەتایبەت لوبنان هەواڵی هاوسەرگیریکردنی ئەلیسای هونەرمەند بە سەعد لەموجەرەد بڵاوکراوەتەوە، کەسێکی نزیکی ئەلیسا ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە

لە زۆرێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕە عەرەبییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە خانمە هونەرمەند ئەلیسا بە نهێنی هاوسەرگیریی لەگەڵ سەعد لەموجەرەد هونەرمەندی مەغریبیدا کردووە.

کەسێکی نزیک لە ئەلیسا بە ماڵپەڕی فەنی لوبنانی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی سۆزداریی لەنێوان ئەو دوو هونەرمەندەدا نییە، نە بە نهێنی و نە بە ئاشکرا هاوسەرگیرییان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو هونەرمەندە تەنیا پەیوەندییەکەیان لە چوارچێوەی کاردایە و هیچ پەیوەندییەکی تر بەیەکیانەوە نابەستێتەوە.

ئ.ل