لە راستیدا هەڵەی زۆر هەن
کە پیاوان ئەنجامی دەدەن و بەتەمەنتر دەریان دەخات و دەیانخاتە هەڵوستی ئابڕووبەرەوە لەوانەیە بەهۆی
جلوبەرگ یان شێوەی رووخسارەوە بێت.
بەپێی ماڵپەڕی "سپوک
ستایڵ"ـی ئەمەریکی ئەو هەڵانەی پیاوانەی خستووتەڕوو کە بەتەمەنتر دەریاندەخات،
کە ئەمانەن:
١. لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە مۆدەی نەمابێت.
٢.قبووڵنەکردنی ئەوەی تاڵی سپی لە قژت دا هەیە و دەست بکەیت
بە بۆیە کردنی.
٣.گرنگی نەدان بە پێست و درەنگ شتنی.
٤. قبووڵنەکردنی رووتانەوەی قژ.
٥.لەبەرکردنی جلوبەرگی ناگونجاو، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان
لە ٤٠ زیاترە لە بۆنەکاندا باشترە چاکەت و پانتۆڵ لەبەر بکەن و خۆیان لە جلی وەرزشی
و کالە دووربخەنەوە.
ر.ئ