هونەرمەندی گۆرانیبێژ
میران عەلی ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە کە ڤیدیۆ کلیپێکە و لە ئایندەیەکی
نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.
میران عەلی لە هەژماری
ئینستاگرامەکەی تیزەری بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە ڤیدیۆ کلیپێکە و بە
ناوی "ئاخ ئەمان"ە، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.
یوسف رەمەزان هۆنراوەی
گۆرانییەکەی نوسیووە و ئاوازی هەڤاڵ ئیبراهیمی گۆرانیبێژە، ئاری مودەریسی کاری
موزیک و ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، لەلایەن ئەحمەد رەمەزانەوە کاری دەرهێنانی بۆ
بەئەنجام گەیاندووە.
میران عەلی لەدایکبووی
ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی
لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە
لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان
هەیە.
ئ.ل