کۆمەڵێك هۆکار هەن کە
وادەکەن پێست پێش کاتی خۆی چرچ ببێت و نیشانەکانی پیری لێدەربکەوێت، کە بە دیاریکردنیان
دەتوانرێت ئەو نیشانانە کەمبکرێنەوە.
ماڵپەڕی "الیوم
السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش لە دیارترینی ئەو هۆکارانە کردووە کە دەبنە
هۆی زوو چرچبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر پێست، بەم جۆرە:
- فشاری دەروونی و
دڵەڕاوکێ
- کەمخەوی و خراپی
خواردن
- بەرکەوتنی بەردەوام
بە تیشکی خۆر
- زیادەڕۆیی کردن لە
خواردنی شیرینییەکان
- گرنگینەدان بە پاك
راگرتنی پێست
- جگەرەکێشان