بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی قژ خاوکردن و
لولکردن و گۆڕینی ڕەنگی قژ کە مادەی کیمایی زیان بەخشیان تێدایە، قژ بێهێز دەبێت و
سەری تاڵەکانی قژ تووشی موخۆرەکە دەبێت.
ماڵپەڕی "لەها مەگەزین"، ڕێگایەکی
سروشتی بە بەکارهێنانی هێلکە دەخاتەڕوو بۆ
کەمکردنەوەی موخۆرەکەی قژ.
هێلکە بەهۆی هەبوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین A وەک سەرچاوەیەکی باشی خۆراک دادەندرێت
بۆ قژ و موخۆرەکەی قژ لەناودەبات.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
دوو سپێنەی هێلکە لەگەڵ دوو کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و لەگەڵ ڕۆنێکی
سروشتی، و بە جوانی تێكەڵیان بکە.
لە دواییدا گیراوەکە بدە لە قژت و بۆ ماوەی ٤٠
خولەک پێوەی بهێڵەرەوە و ئینجا بە جوانی بە ئاو بیشۆ.
ئەم کردارە دەکرێت هەفتەی یەك جار دووبارە بکرێتەوە.