هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسڕی رەزازی دوای
ماوەیەک لە نەبوونی کاری نوێ، موزیک گۆرانییەکی بەناوی "شام ئاخر" بڵاوكردەوە.
گۆرانی "شام ئاخر"ی ناسر ڕەزازی
بە شێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، كە لە شیعری عەلی ئولفەتییە، کاری موزیک و دابەشكردنی
لەلایەن برزوو ئەمیرییەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.
ناسری رەزازی لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبووە،
لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو
گۆرانی تۆمارکردووە ئەوانیش "مەرزیە فەریفی خێزانی، تۆفیق رەزایی، محەمەد ماملێ،
عەزیز شاھڕۆخ، محەمەد جەزا، جەمال موفتی، نەجمەدین غوڵامی"، خاوەنی چەندین ئەلبووم
و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.
ئ.ل