لە وەرزی هاویندا هەندێک لە خانمان یان کوڕان پۆشاکی بێ قۆڵ یان قۆڵ کورت
دەپۆشن، بەهۆی تێکچوونی رەنگی پێستی بنباڵیان هەست بە شەرم دەکەن و رێگەی جیاواز
تاقیدەکەنەوە بۆ سپیبوونەوەی پێستی ئەو بەشەی جەستە، کە دەکرێت بە پێکهاتەی سادە
ئەو گرفتە نەهێڵن.
ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو گیراوەی سروشتیی
کردووە کە بنباڵ سپیدەکەنەوە، ئەوانیش:
یەکەم: پەتاتە
سەلکێک پەتاتە بدە لە رەندە و ئاوەکەی بگرە و بە پارچە لۆکەیەک بیدە لە بنباڵ، دوای ١٠ خولەک بە ئاوی ئاسایی بیشۆ، رۆژانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە هەست بە
گۆرانکارییەکەی دەکەیت.
دووەم: جێڵی رووەکی سەبار
ئەو جێڵە لەگەڵ کەمێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بیکەرە بەفرگرەوە بۆ ئەوەی وەک
سەهۆڵ بیبەستێت، دواتر بە هێواشی لە بنباڵتی بخشێنە، لە دوای ١٥ خولەک بە ئاوی
ئاسایی بیشۆ.
ئ.ل