ئەو شتانە چین هیندییەکان پەیڕەوی دەکەن بۆ مانەوەی جوانیان؟

PM:10:46:24/06/2022

7520 جار خوێندراوەتەوە

زۆر رێگە هەن کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت بۆ ئاگاربوون لە جوانی و تەندروستیت، خەڵکانی هیندستان چەند رێگەیەکی جیاواز پەیڕەودەکەن کە بەهۆیەوە پارێزگاری لە جوانی و تەندروستی خۆیان دەکەن.

ماڵپەری برایتسایدی بەریتانی، حەوت نهێنی خەڵکانی هیندی خستۆتەڕوو کە بۆ پارێگاریکردن لە تەندروستی و جوانییان پەیڕەوی دەکەن، کە ئەمانەن:

١. دوای نانخواردن ئاوی زۆر ناخۆنەوە، چونکە زیانی بۆ پێست هەیە و تەنانەت دەکرێت ببێتەهۆی قەڵەوی.

٢. دەبێت لە خواردنەکاندا شەش جۆری تام بوونی هەبێت.

٣. هەموو رۆژێک کەوچکێک لە کەرە دەکەن، چونکە پڕێتی لە مادەی خۆراکی بەسوود.

٤. بۆ بەدووربوون لە هەستیاری ، زەنجەفیل و ئاڵەت ( بیبەری رەش) دەخۆن.

٥. خۆیان لە خواردنە سارد و لە قتوودراوەکان بەدووردەگرن، چونکە زۆر قورس هەرس دەکرێن و لەوانەیە ببنە مادەی ژەهراویبوون لە جەستەدا.

٦. لە شەواندا خۆیان لە ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بەدووردەگرن.

٧. دوو کاتژمێر پێش رۆژهەڵهاتن بەخەبەردەبن، لەکاتی خۆیدا ژەمە خۆراکییەکان دەخۆن و لەکاتی خۆشیدا دەخەون.

ر.ئ