پسپۆڕان بە گشتی ئاماژە بەوە دەکەن خواردنی ژەمی
بەیانی بە گرنگترین و سوودترین ژەم دادەنرێت، چونکە هۆکاردەبێت بۆ پێدانی ووزەیەکیباش
بە جەستە و چالاککردنی جەستە.
لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "برایت ساید" دا
ئاماژە بە کۆمەڵێك خواردنی ژەمی بەیانیان کراوە، کە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی خۆراکی
بەسوود.
لێرەدا خواردنەکان خراونەتەڕوو:
١. هێلکەی
سورەوەکراو لەگەڵ ئاڤۆکادۆ:
بە خواردنێکی بەسوود دادەنرێت چونکە دەوڵەمەندە
بە پڕۆتین و چەوری سودبەخش بە جەستەی مرۆڤ.
٢. ئارد
لەگەڵ مۆز:
بەیانیان دەکرێت کەمێک ئارد لەگەڵ مۆزدا تێکەڵبکرێت
و لە پاشاندا وەک ژەمێکی بەسوودی نانی بەیانی دابنرێت.
٣. ماسی
سالمۆن لەگەڵ هێلکەی سورەوەکراو و ئاڤۆکادۆ:
خواردنی ئەم سێ خۆراکە پێکەوە وادەکات جەستە
چالاک ببێت و هەمیشە تەندروست بمێنێتەوە.
٤. هێلکەی
کوڵاو:
هێلکەی کوڵاو دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و پێکهاتەی
خۆراکی بەسوود، بەمەش وا لە جەستە دەکات هەمیشە تەندروست بمێنیتەوە.