چەند کاتژمێر پێش نوستن ئاو بخورێتەوە باشە؟

PM:11:56:23/06/2022

9920 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس واڕاهاتوون شەوان لە جێگەی خەوتنەکەیان یان پێش خەوتن ئاو دەخۆنەوە، کە وادەکات شەوان بەخەبەربێن و بچنە توالێت لە ئەنجامدا خەویان دەزڕێت یان درەنگ خەویان لێدەکەوێت.

جیسکا راندۆ پسپۆڕی خەو ئاماژەی بەوەکردووەە، هەرچەندە خواردنەوەی ئاو بەسوودە بەڵام خواردنەوەی لە شەواندا کاریگەریی بۆ سەر تەندروستیی خەو دەبێت، هەروەک وتوویەتی "بەشێوەیەکی گشتی پێش خەوتن ئاو بە بڕێکی زۆر نەخۆنەوە، بەڵکو بڕێکی کەم بخۆنەوە".

ئەو پسپۆرە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات، شەوان دوو کاتژمێر پێش خەوتن ئاو بخۆنەوە، بەو جۆرە لە نیوەی خەودا بەخەبەر نایەن و ناچنە توالێت، چونکە خواردنەوەی ئاوی زۆر پێش خەوتن هۆکار دەبێتە بۆ خەوزڕان و چوونە توالێت کە هەندێک کەس بۆ دوو بارە خەوتنەوە درەنگ خەویان لێدەکەوێتەوە.

ئەو پسپۆرە روونیکردووەتەوە، ئەگەر ناچار بوویت شەوان ئاو بخۆیتەوە ئەوا بە بڕی کەم بیخۆرەوە، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر جۆرییەتی خەوت نەبێت.

ئ.ل