ئەگەر ژیانێکی خۆشت هەیە کە خۆت بنایتناوە ئەوا پێویستە
شانازی پێوەبکەیت، دەتوانیت نمونەبیت بۆ خۆت و کەسانی چواردەورت، هەر ئەمەش وادەکات ببیتە جێگەی سەرنجی رەگەزی
بەرامبەر و خۆشیان بوێیت.
ماڵپەڕی فۆشیای لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە
تایبەتمەندی خانمانی بەهێز کردووە کە پیاوان خۆشیاندەوێت، ئەوانیش:
یەکەم: بەگوێرەی توانای ماددی پۆشاکی راقی لەبەردەکات.
دووەم: گرنگی بە تەندروستیی جەستەی دەدات.
سێیەم: گرنگی بە وەرزشکردن دەدات.
چوارەم: راستگۆیە بەرامبەر کەموکوڕییەکانی و نایانشارێتەوە.
پێنجەم: سانازی بەوە دەکات کە بەدەستی هێناوە.
شەشەم: لە ژیانیدا لەو کەسانە دوردەکەوێتە کە خۆشیان
ناوێت.
حەوتەم: بەرپرسیارە بەرامبەر تەندروستیی خۆی و گرنگی پێدەدات.
هەشتەم: فشار ناخاتە سەر خۆی بۆ کردنی کارێک کە خۆشی
ناوێت، واتە لەو کارانە دوردەکەوێتەوە کە خۆشیناوێت.
نۆیەم: رێز لە کات دەگرێت و کاتەکانی بە رێکی رێکدەخات.
دەیەم: گرنگی بەوە نادات لە هەموو شتێکدا نمونەیی بێت،
لە هەمان کاتدا متمانەی بەخۆی هەیە.
ئ.ل