پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە وهۆکارانە کردووە کە وادەکەن
لە هاویندا هەندێک کەس کێشیان زیاد بکات، ئەویش خواردنی بڕێکی زۆری ساردەمەنی و
خواردنەوە گازییەکانە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی
فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن لە هاویندا کێش زیاد
بکەن، ئەوانیش:
یەکەم: خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمه و سارده‌مه‌نی : نیو قاپ دۆندرمه
بڕی ( ۲۳۰ کالۆری ) تێدایه ، به کرێم و قاوه بڕی ( ۷۳۰ کالۆری ) تێدایه،
ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره بۆ نموونه یه‌ک کاتژمێر ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته
بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ کالۆری ).
دووەم: زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه گازییه‌کان:
چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نییه
ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
سێیەم: زۆر خواردنی فاست فوود: وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و
پیتزا، زیاتر خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستوڕانته‌کان که
خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت که چوونه ده‌ره‌وه‌کان له هاویندا
بەهۆی گەرماوە هه‌مووی دده‌خرێته شه‌و.
چوارەم: زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش :
که بڕێکی زۆر وزه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نییه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و
مادده دژه ئۆکسانه‌کانی تێدا نه‌ماوه.
پێنجەم: وه‌رزش نه‌کردن و که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و ڕۆشتن
به پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی کاتێکی زۆر به دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل و یارییه
ئه‌لکترۆنییە‌کان.
شەشەم: شەونخوونی بەردەوام
و تێکچوونی خەو : یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانیزۆری کێش لە ئێستادا.
ئ.ل