توێژینەوەیەک: خواردنەوەیەک ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا توشی شێرپەنجەی جگەر دەکات

PM:09:25:23/06/2022

7172 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی، تەنیا خواردنەوە کهولییەکان کاریگەریی خراپیان بۆ سەر جگەر نابێت، بەڵکو خواردنەوەیەکیش ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا توشی شێرپەنجەی جگەر دەکات.

زانایانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا لە توێژینەوەیەکی زانستیدا، شیکارییان بۆ ٩٠ هەزار ژن کردووە کە خوارەدنەوە شیرینەکان دەخۆنەوە بە بەراورد بەو ژنانەی بەلایەنی کەمەوە لە مانگێکدا سێ جار ئەو خواردنەوەیە ناخۆنەوە.

زانایان لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو ژنانەی لە تەمەنی نائومێدیدان زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر لێدەکرێت کە لە رۆژێکدا خواردنەوەی شیرین دەخۆنەوە، بە جۆرێک ئەگەری توشبوونیان لە ٪٧٨.

شوینگ زانگ مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی خۆراکی لە زانکۆکە وتوویەتی "ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەمان پێدەڵێت خواردنەوە شیرینەکان هۆکارێکی مەترسیدارن بۆ زیادبوونی شێرپەنجەی جگەر".

ئ.ل