کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی گۆرانیبێژ توانا سەعید
نوێترن ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە ژێر ناوی "٠٠٦" بڵاوکردەوە.
توانا لەسەر ئەم بەرهەمەی نوسیوویەتی "لای من
باشترین بەرهەمی منە لە چاو ئەو چەند بەرهەمانەی پێشووترم کە دروستمکردووە، ئەم
بەرهەمە لە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە دروستکراوە و تێکەڵ بە موزیکی فۆلکلۆری کوردی کراوە".
توانا سەعید یەکێکە لەو هونەرمەندانەی سەرەتا بە رەخنەگرتن
لە کارە چەوتەکانی کۆمەڵگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسرابوو، بەڵام دواتر دەستی بە
گۆرانیوتن کردووە، ئەگەرچی زۆرینەی کارەکانی رووبەرووی رەخنە دەبنەوە، بەڵام لە هەمان
کاتدا بینەرێکی زۆریان دەبێت.
ئ.ل