شاجوانی پێشووی بەڕازیل بەهۆی نەشتەرگەرییەکی ئاسانەوە گیانیلەدەستدا

PM:07:34:23/06/2022

8368 جار خوێندراوەتەوە

شاجوانی بەڕازیل دوای ئەویە لەسەر رەزامەندی خۆی و بڕوابەخۆبوونەوە دەچێتە هۆڵی نەشتەرگەرییەوە، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نابێت و گیانیلەدەستداوە، ئەم هەواڵەش خەڵکی بەڕازیلی نیگەران کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی، جلیسی کۆریای تەمەن ٢٧ ساڵ کە شاجوانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەو وڵاتە بووە، لە کاتی نەشتەرگەریی لابردنی لەوزەتێنەکانی توشی خوێنبەربوون و جەڵتەی دڵ بووە، بەوهۆیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ چووەتە قۆناغی بێهۆشییەوە، رۆژی دوو شەممەی رابردوو هەواڵی مردنی ئەو شاجوانە راگەیەنراوە.

کۆریا کەسایەتییەکی دیاری هەبووە لە نێو خەڵکی وڵاتەکەیدا، لە هەژماری ئینستاگرامەکەی کە زیاتر لە ٥٦ هەزار فۆڵۆوەرسی هەبووە، بەردەوام باسی خەڵکی هەژاری وڵاتەکەی کردووە وهاوکاریی کردوون، هەر ئەمەش وایکردووە کەسایەتییەکی کاریگەریی لە وڵاتەکەیدا هەبێت.

ئەم شاجوانە نمایشکار و شارەزای بواری جوانکاریی بووە، لە ماکای لەدایکبووە کە دەکەوێتە کەناراوەکانی ئەتڵەسی لە بەڕازیل، نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە باکوری شاری ریۆ دی جانیرۆ دوورە.

عارضة أزياء متخصصة في المكياج.. من هى

ئ.ل