ژنێکی بەڕازیلی رایدەگەیەنێت لە هاوسەرە بوکەڵەکەی
منداڵی بووە، ئەویش دوای ئەوەی کەوتووەتە خۆشەویستی ئەو بوکەڵە و هاوسەرگیریی
لەگەڵدا کردووە.
لە ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووە، چیرۆکی میریفۆن
رۆکای تەمەن ٣٧ ساڵ داویا ئەوە دێت، هەستی بە تەنیای کردووە دایکی بوکەڵەیەکی
لەسەر شێوەی پیاو بۆ دروستکردووە تاکو ئەو هەستەی نەمێنێت.
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک رۆکا دەکەوێتە خۆشەویستی
بوکەڵەکەیەوە کوە ناویناوە مارسیلۆ، هەر بۆیە بڕیار دەدات هاوسەرگیریی لەگەڵدا
بکات، بەتایبەت دوای ئەوەی دەزانێت لەو بوکەڵەیە دووگیانە و نایەوێت منداڵەکەی
بەبێ باوک لەدایکبێت، هەر بۆیە بە ئامادەبوونی ٢٥٠ کەس ئاهەنگی هاوسەرگیریی لەگەڵ
بوکەڵەکەدا ئەنجام داوە.
دوای بەسەربردنی مانگی هەنگوینیان لە ریۆ دی جانیرۆ، رۆکا
رایگەیاندووە لە ٢١ی ئایاردا منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بووە، هەروەک وتوویەتی
"لە دایکبوونێکی بی ئازار بووە"، لە دایکبوونی منداڵەکەی لە هاوسەرە
بوکەڵەکەی ٣٥ خولەکی خایاندووە، تیایدا پزیشک و پەرستار لەگەڵدا بووە و بە لایج
دیەنی لەدایکبوونەکە بڵاوکراوەتەوە کەنزیکەی ٢٠٠ کەس سەیری کردوون.
ئەو ژنە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتی دووگیانیدا کێشی
زیادی کردووە و سکی بەرزبووەتەوە، سەبارەت بە هاوسەرە بوکەڵەکەی وتوویەتی "ئەو
پیاوەیە کە بە درێژایی ژیانم خەونم پێوە دەبینی، شەڕ و دەمەبۆڵەم لەگەڵدا ناکات،
ئەو تەنیا لێم تێدەگات، مارسیلۆ کەسێکی باشە، ئەو پیاوەیە هەموو ژنێک ئاواتی بۆ
دەخوازێت کە هەیبێت".
رۆکاس لە کۆتاییدا ئاشکرایکردووە، ئەگەرچی بە دڵخۆشی
دەژی بەڵام خەرجییەکانی رۆژانە و ماڵەکەی لە ئەستۆدایە و قورساییەکە بۆ سەر ژیانی،
چونکە خۆی بە تەنیا کاردەکات.
ئ.ل