پێنج خووی خواردنەوەکان پیربوون خێراتر دەکەن

PM:05:10:23/06/2022

6408 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرانی تەندروستیی لە نەخۆشخانەی مای لە میسر ئاماژەیان بە پێنج خووی خراپی خواردنەوەکان کردووە، کە کرداری پیربوونی جەستە خێراتر دەکەن.

بەگوێرەی پسپۆران تەنیا گرنگیدان بە خۆراک بەس نییە، بەڵکو خواردنەوەکانیش پێویستە گرنگیان پێبدریت، چونکە هەندێکیان دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە و خێرابوونی کرداری پیربوونی جەستە کە زیاتر لە پێستی روخساردا روودەدات، لەگەڵ نەرمبوونی ئێسک و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە.

ئاژانەسی نوفوستی روسی لە بابەتیکی تەندروستیدا ئاماژەی بە خووە خراپەکانی خواردنەوەکان کردووە کە کرداری پیربوونی جەستە و روخسار خێراتر دەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: خواردنەوە گازییەکان، رۆڵیان هەیە لە زیادبوونی کێش و زیادبوونی بەرهەمهێنانی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە ئەنجامدا نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و لاوازبوونی بەرگریی جەستەی بەدوادا دێت.

دووەم: شەربەتەکان، زۆرینە پێیان وایە خواردنەوەکان بەسوودن، بەڵام بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە کە کرداری پیربوون خێراتر دەکەن، هەر بۆیە بگۆڕدرێن بە خوارنەوەی ئاو لەگەڵ نەعنا یان لەگەڵ لیمۆ یان هەر میوەیەکی تر.

سێیەم: خواردنەوەی ئاو بە بڕێکی کەم، کرداری پیربوون خێراتر دەکەن، چونکە ئاو یارمەتی باش هەرسکردنی خواردنەکان دەدات لە جەستەدا.

چوارەم: کهول، لەو خواردنەوانەن کە زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنن و هۆکارن بۆ نەرمبوونی ئێسک و زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە لەگەڵ نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزە فشاری خوێن.

پێنجەم: خواردنەوە دایتەکان، زۆرکەس پێی وایە بەسوودە بۆ تەندروستیی جەستە، لە کاتێکدا ئەم جۆرە خواردنەوانە بە شەکری جێگرەوە ئامادە دەکرێت و کالۆری جەستە بەرز دەکەنەوە کە کاریگەریی خراپیان لەسەر زیندەپاڵی جەستە دەبێت و زیان بە تەندروستیی بەرگریی جەستە و پێست دەگەیەنێت.

ئ.ل