‎چەند گیراوەیەك بۆ سپیکردنەوەی ناوچە هەستیارەکان

PM:03:13:23/06/2022

10632 جار خوێندراوەتەوە

گۆڕینی ڕەنگی هەندێک لە ناوچە هەستیارەکانی جەستە زۆرجار بەهۆی ئارەقکردنەوەی زۆر یان قەلەقی یاخود زیادەی کێشی جەستەی بەشێک لە خانمانەوەیە کە هەندێک لە ناوچە هەستیارەکانی جەستە ڕەنگی قاوەیی دەبێت.

ماڵپەڕی "العربیة"ئاماژەی بە چەند گیراوەیەکی سروشتی کردووە کە دەبنەهۆی سپیبونی ناوچە هەستیارەکانی جەستە، ئەو گیراوانەش ئەمانەن، کە خانمان دەتوانن سودی لێوەربگرن:

١. ئاوی لیمۆ

برێک ئاوی لیمۆ بدرێت لەو بەشەی جەستە کە ڕەنگی گۆڕاوە، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بشۆردرێت.

٢. ئاوی پرتەقاڵ

ئاوی پرتەقاڵی تازە بدرێت لە ناوچەی هەستیاری جەستە کە ڕەنگی گۆڕاوە، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٣. ئاوی تەماتە

تەماتەیەک بکرێت بە دوو پارچەوە دواتر بدرێت لەو جێگای کە ڕەنگی گۆڕاوە، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٤. شیر

پارچەیەک قوماشی پاک بخرێتە شیری گیراوە و بدرێت لە ناو ئەو جێگەی ڕەنگی گۆڕاوە، دوای ٢٠ خولەک بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٥. زەیتی زەیتون

پێش نوستن کەمێک زەیتی زەیتون بدرێت لەو ناوچە هەستیارەی کە ڕەنگی گۆڕاوە، شەوانە ئەم کارە دووبارە بکرێتەوە وردە وردە ڕەنگی سپی دەبێتەوە.

دەتوانرێت ئەم گیراوانە ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.