ئەنجامدانی چەند کردارێکی هەڵە بە شێوازێکی بەردەوام ئەگەری هەیە کێشەی هاوسەری زیادبکات و وابکات پەیوەندی نێوان هاوسەران لاواز ببێت.
ماڵپەڕی "سەیدەتی" ئاماژەی بە سێ لە
دیارترینی ئەو کردارانە کردووە کە زیاتر لەلایەن ئافرەتانەوە ئەنجامدەدرێن و ئەگەری
هەیە وابکات لەگەڵ هاوسەرەکانیان تووشی ناخۆشی ببن، بەم جۆرە:
بەردەوام لۆمەی بکەیت:
لۆمەکردنی هاوسەرەکەت بە شێوازێکی بەردەوام لە
هەرکاتێكدا کە کێشە لە نێوانتاندا ڕوودەدات، ئەمە وادەکات هەستی بەرامبەر بە تۆ بگۆڕێت
و تا ڕاددەیەك لێت دوور بکەوێتەوە.
ڕەخنەگرتن لێی:
ڕەخنەگرتن بە بەردەوامی وادەکات هاوسەرەکەت هەست
بکات کەسایەتی لاوازە بەمەش هەوڵدەدات دژ بە تۆ بوەستێت بۆئەوەی ڕێگە بگرێت لەوەی
تۆ زیاتر بەسەریدا زاڵ بیت.
گرنگی نەدان بە ڕای هاوسەرەکەت:
ئەمە وادەکات هاوسەرەکەت هەست بکات کە پێگەیەکی
گرنگی نییە و لە خێزانەکەی خۆیدا ڕۆڵی کەمە، لەم کاتەشدا ئەگەری تووشبوون بە کێشە
زیاتر دەبێت.