پیاوێك لە یەك ئاهەنگدا هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو ژن دەکات

PM:12:26:23/06/2022

7996 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی نامۆدا، پیاوێک هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو ژن کرد لە ویلایەتی جارخاندی هیندی.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژە بەوەکراوە، ساندیب ئاوران هاوسەرگیریی لەگەڵ کۆسۆم لاکرا و سواتی کۆماریدا کردووە لە یەك ئاهەنگی هاوسەرگیرییدا، لەکاتێکدا کە ساندیم و کۆسۆم ماوەی سێ ساڵ بەیەکەوە بوون و منداڵێکیان هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژیانیان گۆڕا کاتێك ئاوران چوو بۆ ویلایەتی بەنگال بۆ کارکردن، لەوێ سواتی کۆماری ناسی پەیوەندییان دروست کرد و بەیەکەوە بوون.

دوای ئەوەی ئەندامانی خێزان و گوندنیشینەکان بە پەیوەندی ئاوران و کۆماریان زانی و دژی ئەوان وەستان، کێشە دروست بوو، لە کۆتاییدا ئەنجومەنی گوندەکە بڕایریدا کە ئاوران هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو ژنەکە بکات، هیچ یەکێكیش لە ژنەکان و خێزانەکانیان دژی ئەم بڕیارە نەبوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی یاساکانی هاوسەرگیریی هیندی، بەپێی ماددەی ٤٩٤ رێگە نادرێت بەوەی پیاوێك هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو ژندا بکات.

دوای هاوسەرگیرییەکەش ساندیب وتوویەتی، "دەکرێت کێشەی یاساییم تووشببێت لە هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو دوو ژنە، بەڵام هەردووکیانم خۆشدەوێت و ناتوانم وازیان لێ بهێنم".