توێژینەوەیەکی نوێ.. ئەم راهێنانە لە ١٠ چرکەدا مەترسی مردنی پێشوەختە ئاشکرادەکات

AM:08:34:23/06/2022

6720 جار خوێندراوەتەوە

توێژیەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەوانەی ناتوانن بۆ ماوەی ١٠ چرکە لەسەر یەک پێ، وەک باڵندەی فلامینگۆ نەوەستن، ئەوا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تووشی مردنی پێشوەختە دەبنەوە.
توێژینەوەیەک لە "گۆڤاری پزیشکی وەرزشی بەریتانی" بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە  ناوەڕاستە، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ چرکە نەتوانن لەسەر یەک قاچ بووەستن، ئەگەری مردنیان ١٠ ساڵ نزیکترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە دەتوانن لەو تاقیکردنەوە دەربچن.
توێژینەوە نوێیەکە دەریخستووە، لەنێوان ئەوانەی ناتوانن لەسەر یەک قاچ بووەستن بۆ ماوی ١٠ چرکە داهاتوودا مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە، هەندێک توێژینەوەش پەیوەندیەکی نێوان ناهاوسەنگی لە کەسە پێگەیشتووەکان و نەخۆشی خڵەفانیان ئاشکراکردووە.
توێژینەوەکە ١٢ ساڵی پێچووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٢٠ کراوە، لەسەر ١،٧٠٠ کەس کراوە کە تەمەنیان لەنێوان ٥١ بۆ ٧٥ بووە کە داوایان لێکراوە بەبێ هیج یارمەتییەک لەسەر یەک پێ بووستن، سێ هەلیان پێداون بۆ ئەنجامدانی.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کە لەهەموو پێنج کەسێکدا یەک کەسیان نەیانتوانیەوە تاقیکردنەوەکە تەواو بکەن، هەروەها دەرکەتووە ئەوانەی تەمەنیان زیاتر بووە شکستیان هێناوە لە تاقیکردنەوەکەدا بۆ جۆریک %٥٤ی ٧١ بۆ ٧٥ ساڵەکان نەیانتوانییەوە هاوسەنگی رابگرن، بەراورد بە %٥ی ٥١ بۆ ٥٥ ساڵەکان، تاکەکان %٧ یان بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.
ر.ئ