چی روودەدات ئەگەر پێش خەوتن مۆبایل بەکاربهێنیت؟

PM:11:46:22/06/2022

145808 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە زۆربەی کات پەیمان بەخۆت بدەیت کە زوو بچیتە سەر جێگە و خەوت لێبکەوێت، بەڵام بەهۆی گەڕان بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، کاتێک دەزانیت درەنگانی شەوە، لەڕاستیدا دەرکەوتووە ئەو رووناکییەی لە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە دەردەچێت زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵیک کاریگەری نەرینی بەکارهێنانی مۆبایلی پێش خەوتن باسکردووە، کە ئەمانەن:

١. ئازاری چاوەکانت دەدات و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەیان.

٢. تەنیا چاو ئازار نادات بەڵکو ناهێڵێت خەوێکی باش بکەیت و سووڕی خەو تێک دەدات.

٣. لەوانەیە زۆر تەماشاکردنی مۆبایل ببێتە هۆی ئازاری مل و رەقبوونی ماسوولکەکان.

٤. لەوانەیە بەهۆی تەماشاکردنی مۆبایلەوە، هێڵی ملەکان دروست ببن و بە تەمەندا بچن، هەروەها رووناییەکەی کە لێوەی دەردەچێت لەوانەیە پێست والێبکات کە زووتر بچێت بە تەمەندا.

ر.ئ