ئایا فشاری ئیشکردن کاریگەری لەسەر گۆڕینی دەنگ دەبێت؟

PM:11:30:22/06/2022

856 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران دەنگی کۆمەڵێک کەسیان تۆمارکردووە لە دوای کارکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک، دوای بۆیان دەرکەوتووە کە لە رۆژە قورسەکاندا کە فشاریان زۆر لەسەربووە دەنگیان گۆڕاوە.

بەپێی ماڵەپڕی ئاڕتی عەرەبی، توێژەران داوایان لە بەشداربووان کردووە باسی ئەو فشارانە بکەن کە بەسەریان هاتووە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا.

توێژەران دوای شیکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکانی بەشداربووان، تێبینی چەند گۆڕانکارییەکیان کرد کە بەهۆی فشاری رۆژانەوە تووشیان بووە.

بۆیان دەرکەوت، کە بەشداربووان خێراتر گفتوگۆیان کردووە و راڕاتر بوون لەو رۆژەدا، ئەوە بەپێی ئەو فشارانەی کە هەستیان پێکردووە لەو رۆژەدا.

توێژینەوەکە لەسەر ١١١ کەس کراوە کە تەمەنیان لەنێوان ١٩ بۆ ٥٩ کەسدا بووە، کە بۆ ماوەی حەوت رۆژ تۆماری دەنگی بەشداربووانیان تۆماکردووە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، کێشە تەندروستییەکان و فشار و قەرزداری، وای کردووە کە گۆڕانکاریی دروست ببێت لە دەنگی بەشداربوواندا.

ر.ئ