پارێزگاریکردنی تەندروستی ددانەکان یەکێکە لەو
کارانەی پێویستە ڕۆژانە بکرێت، وەک شتن و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی زۆری چا بۆئەوەی
بۆماوەیەکی درێژخایەن بەبێ گرفت بمێنێتەوە.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" بۆ پاراستنی
ددانەکان چەند ڕێنماییەکی خستووتەڕوو، بەمجۆرە:
-پێویستە لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ جار ددان بشۆرێت،
جگە لە شتنی ددانەکان زۆر گرنگە بەشەکانی دیکەی تری دەمیش بشۆرێت وەک زمان کە پاککەرەوەی
تایبەتی خۆی هەیە.
-پێویستە شەش مانگ جارێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە
پاککردنەوە ئەنجامبدرێت.
-شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بڕێکی کەم لە
هەویری ددان بەکاربێت و کاتی زیاتر بدەن بە شۆردنی ددانەکان بە فڵچە.
-تەنانەت ئەو خواردنەوە گازیانەی کە شەکری تێدا نییە
وەک سۆدە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان تەندروستی
ددانەکان دەپارێزێت.