ئەم شتانەی پیاوان بەنهێنی لە ژناندا تێبینی دەکەن

PM:10:02:22/06/2022

19620 جار خوێندراوەتەوە

چەند بیروباوەڕێک هەیە دەڵێنن پیاوان تەنیا گرنگی بەو شتانە دەدەن رووکەشە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە ئەوان گرنگی بە هەندێک شت دەدەن کە هەرگیز بەخەیاڵی ئافرەتاندا نایەت.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، هەندێک وردەکاری باوی باس کردووە پیاوان بە نهێنی لە ئافرەتاندا تێبینی دەکەن، لەوانەش:

دەربڕینی رووخسار:

هەڵەیە ئەگەر وابزانیت پیاوان هەستەکان ناخوێنەوە، دەرکەوتووە پیاوان نەک تەنیا گریان و زەردەخەنە تێبینی دەکەن، بەڵکو زۆر باش دەمووچاوی ساردوسڕیش بەئاسانی تێبینی دەکەن.

رەنگی ئەو جلەی حەزی لێیەتی بیپۆشێت:

ئەم فێڵە زۆرکەس دەیزانێت، رەنگەکان دەتوانن کاریگەیان لەسەر دەروون و حەزی خواردن هەبێت بەچەندین رێگەی جیاواز، بۆ نموونە سوور ئاماژەیە بۆ ووزە و خولیا، رەش بۆ کەشخەیەتی و متمانەپێکردن و شەرمنی، پەمەیەیی ئاماژەیە بۆ گەرمی و نەرمی.

بۆیە کاتێک ئافرەت رەنگێکی دیاریکراو هەڵدەبژێرێت بۆ جلەکانی لەکاتی چوونەدەرەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئاماژەی شاراوە دەنێرێت بۆ چواردەور، دەرباری ئەوەی بیری لێدەکاتەوە و هەستی پێدەکات.

گۆرانیوتن لە گەرماودا:

لەڕاستی کاتێک گۆرانی دەڵێن لە گەرماودا ئەوا یارمەتی کەسەکە دەدات هێوربێتەوە و پشووبدات، هەروەها بەو رەفتارە هۆرمۆنی خۆشی (دۆپامین) دەردەدەن ، بۆیە ئەگەر تێبینیت کرد هاوسەرکەت گۆرانی دەڵێت ئەوا بزانە دڵی خۆشە.

شێوازی نامەناردن:

نامەناردن شوێنێکە کە ئافترەتان لەڕێگەیەوە دەتوانن هەستە راستەقینەکانیان دەربخەن، پیاوانیش خۆیان ئەوە دەزانن، بۆیە هەمیشە دەیانەوێت هەر نامەیەک کە بۆیان دێت، بزانن مەبەستیان چییە و بیر لە چی دەکەنەوە.

ئەو جلانەی لەبەریدەکات بۆ سەرنجڕاکێشان:

بەڵی، جلەکان سەرنجی پیاوان رادەکێشن، گرنگی بە براند نادەن، ئەگەر تازە بێت یان کۆن، گران بێت یان هەرزان، بەڵکو گرنگی بە ستایڵ و کەشخەیی دەدەن.

بۆیە کاتێک ژنێک بەجلێکی کەشخەوە دەچێتە ژوان ئەوا دیارە کە پیاوەکەی زۆر بدەڵە، بەڵام ئەگەر بە جلێکی ئاساییەوە هات ئەوا بزانە ئاماژەیەکی باش نییە.

ئایا زۆر دەخوات یان نا:

لەزۆربەی حاڵەتەکاندا خانمەکە لە ژواندا هەمیشە زەڵاتە دەخوات، لەڕاستیدا خۆیان درکاندویانە دەترسن کەسی بەرامبەر وابزانێت زۆر دەخۆن، بۆیە دەیانەوێت ئاماژە بەوە بدات تەندروستن و زۆرناخۆن.

ر.ئ