ترایلەریکی دیکەی فیلمی سینەمایی "تەمی
بابا" لە ژانری (دراما ، تاوان ، نهێنی) بڵاوکرایەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵوێست محمد ترایلەری فیلمەکەی
لە چەناڵی خۆی لە یوتووب خۆی بڵاوکردەوە، بیرۆکە و دەرهێنانی "زانیار فەتاح"ە
و لەم فیلمەدا ئەستێرە دیارەکانی کوردستان و چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون و نوێ بەشدران
وەک (شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان کەریم، کاڵێ ئازاد،
کاردۆ عەزیز، ڕزگار باهیر، ئاهورا.)
ئەم فیلمە بەرهەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین
بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە.
فیلمەکە لە لایەن ستافێکی کوردی پڕۆفیشناڵ بە بەرزترین
ئاستی بەرهەمهێنان و کوالتی کاریان تێدا کراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی بڵاوکردنەوەدایە،
پۆستەر و ترایلەری فەرمی فیلمەکە بڵاوکراەوەتەوە ئەمەش بە دووەم ترایلەری فیلمەکە
دادەنرێت و کاتی نمایشکردنی لە سەرجەم سینەماکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە دیاری
بکرێت.
ر.ئ