پزیشکێکی پسپۆڕ: خوویەکی زیانبەخشت دەبێتە هۆی کوێربوون

PM:09:05:22/06/2022

4688 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی چاو خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە کێشانی جەگەر و ڤەیپ، کە دەبێتە هۆی کوێربوون.

بەپێی ماڵپەڕی لاد بایبڵ، پزیشکێکی چاو بەناوی "سوجاتە پاوڵ" ئاشکرایکردووە، کە ئەگەر یەکێکیت لەوانەی جگەرە دەکێشیت، ئەوا ئاگاداربە ئەو خووە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر چاوەکان دەبێت.

پزیشکەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە جگەرە کێشان لەوانەیە ببێتە هۆی تووش بوون بە نەخۆشییەکانی ( سیستبوونی ماسولەکان کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە، لێل بوونی چاو و زیان پێگەیاندنی دەمارەکانی چواردەوری چاو).

لە درێژەی قسەکانیدا پزیشکەکە ئاماژاەی بەوەداوە، کەجگەرە کێشان چاوەکان وشک دەکاتەوە، تووشی خوران و ئازاری زۆری دەکات، هەروەها پشێوی ئۆکساندندا دروست دەکات، ئەمەش کاتێک روودەدات کە رێژەی ئۆکسنجینی جەستەت ناهاوسەنگ دەبێت.

پزیشکەکە روونی کردەوە، کە ئەو ناهاوسەنگی ئۆکسجینە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت، ئەمە تەنیا بۆ جگەری ئاسایی راست نییە، ڤەیپ(جگەرەی ئەلترۆنی) هەمان کاریگەری خراپیان لەسەر چاوەکان هەیە، بەجۆرێک لەوانەیە ببێتەهۆی تووشوون بە "Glaucoma"، کە نەخۆشییەکە تووشی چاو دەبێت و بینایی کەم دەکاتەوە لەوانەیە ببێتەهۆی کوێربوونی هەتاهەتایی ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

ر.ئ